چۆن چاره‌سه‌ری ته‌ڕبونی لاپتۆپه‌كه‌ت ده‌كه‌یت؟











زۆرجار به‌هۆی ڕژانی چا یاخود ئاو یان شله‌یه‌یه‌ك به‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌تدا, ئه‌گه‌ری سوتانی لاپتۆپه‌كه‌ت دێته‌ ئاراوه‌, به‌م ڕێگه‌یانه‌ی خواره‌وه‌ لاپتۆپه‌كه‌ت له‌سوتان ڕزگار بكه‌.
1-خێرا ئامێره‌كه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه‌ كاتێك هه‌ر شله‌یه‌كی‌ پێدا ده‌ڕژێت له‌ڕێگای‌ دوگمه‌ی‌ (Power)ه‌وه‌ هه‌تا شاشه‌كه‌ ڕه‌ش ده‌بێت.
2-شاشه‌ی‌ لاپتۆپه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌‌و هه‌ڵی‌ بگێڕه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كیبۆرده‌كه‌ ڕوی‌ له‌زه‌وی‌ بێت.
3-ئه‌و شله‌یه‌ وشك بكه‌ره‌وه‌ كه‌ لێی‌ هاتۆته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ڕێگای‌ پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆی‌ وشكه‌وه‌.
4-ئامێری‌ وشككه‌ره‌وه‌ (مجفف) كارپێبكه‌‌و بیخه‌ره‌ سه‌ر خێراترین ئاستی‌، به‌ڵام ئه‌بێت ئاگات له‌گه‌رمی‌ وشككه‌ره‌وه‌كه‌ بێت‌و له‌كاتی‌ وشككردنه‌وه‌دا ده‌بێت كیبۆرده‌كه‌ ڕووه‌‌و زه‌وی‌ بێت.
5-پاشان له‌پشته‌وه‌ ئامێره‌كه‌ وشك بكه‌ره‌وه‌, ده‌بێت كیبۆرده‌كه‌ ڕوی‌ له‌زه‌وی‌ بێت.
6-ئامێره‌كه‌ كار پێبكه‌ كاتێك دڵنیا بویت له‌وه‌ی‌ به‌ته‌واوه‌تی‌ وشك بۆته‌وه‌.

0 comments:

له‌گه‌ل ڕێزدا به‌رێوبه‌ری ماڵپه‌ر رۆمان مەغدید

به‌ یه‌ك ووشه‌ش بێت رای خۆتان ده‌رباره‌ی ئه م سایته ده‌ربرن خۆش حاڵ ده‌بین